تاران... دكتۆر موسته‌فا موسلیم موحه‌ممه‌د له زانایان و توێژه‌رانی كورد، ڕۆژی شه‌ممه‌ی ٢٧ی خاكه‌لێوه له شاری «غازی عنتاب»ی توركیا له ته‌مه‌نی ٨١ ساڵیدا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ٢٩/١٢/١٣٩٩ زانای سووری، ڕاڤه‌كاری قوڕئانی پیرۆز «شێخ محه‌ممه‌د عه‌لی سابوونی» له ته‌مه‌نی ٩٠ ساڵیدا له شاری یهلوا نزیك به شاری ئیستامبوڵ ماڵاوایی له دونیا كرد.
یه‌كیه‌تی جیهانیی زانایانی موسوڵمان، گه‌وره‌ترین ڕێكخراوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رچووانی موسوڵمان له جیهانی ئیسلامدا، به‌بۆنه‌ی حه‌وتووی جیهانی قودس و یاریده‌ری دانیشتووانی فه‌له‌ستین به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاو كرده‌وه.
به‌رهه‌می قوڕئانی ته‌ره‌ننۆمی نوور «ترنم نور» بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی قوڕئانی پیرۆز به ده‌نگی به‌ڕێز خالید محه‌ممه‌دی، قوڕئانخوێنی کورد و سوننی مه‌زهه‌بی وڵات، که هه‌موو سووره‌کانی به شێوازێکی جودا خوێندراوەتەوە و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
به هۆی که‌وتنی گرانکێشێک له «مسجدالحرام» به ده‌یان که‌س له حاجێکان، کوژران و بیریندار بوون. ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 20ی خه‌رمانان گرانکێشێکی گه‌وره به هۆی توندی با و تۆفان له شاری مه‌که‌ی پیرۆز له ناو «مسجدالحرام» نزیکه‌ی مه‌قامی ئیبڕاهیم که‌وت. ئه‌م کاره‌ساته بوو به هۆی کوژران و بریندار بوونی ده‌یان که‌س له حاجیه‌کانی ئه‌و جێگایه. به پێی ڕاپۆرتی «پێگه‌ی هه‌واڵنێری ئیسلاح» به گێڕانه‌وه له هه‌واڵنێری میزان : کاره‌با له شاری مه‌که پجڕاوه و تا ئێستا 39ی سه‌یاره‌ی ئیسعاف بۆ ڕاگوێزانی بریندار بووان ڕه‌وانه کراونه‌ته «مسجدالحرام» و ته‌واوی نه‌خۆشخانه‌کان له حاڵی ئاماده باش دان.
کۆپی ڕایت 1401 په‌یامی ئیسلاح. ھەموو مافێکی ئەم ماڵپەڕە، پارێزراوە. ئامادەکردن و په‌ره‌پێدان لەلایەن شەریکەی بەرنامەنووسی رووپەل